لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ 3 کەس گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ 3 کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ 3 کەس گیانیان لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ 3 کەس گیانیان لەدەستدا
0

لایک

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ئه‌نجامی رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای نێوان سلێمانی- رانیه‌ له‌نزیک خه‌له‌كان، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.

سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌ ناحیه‌ی خه‌له‌كان، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ دایكێک و دوو منداڵن، منداڵێکی دیكه‌ش برینداربووە کە تەمەنی نۆ ساڵانە.

سامان نادر وتیشی، “دۆخی ته‌ندروستی برینداره‌كه‌ جێگیره‌ و له‌نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌كرێت”.

جێی باسە، تەرمی دایک و دوو منداڵەکە براونەتە پزیشکی دادی