سەرچاوەیەک لە پارێزگای بابل بە ئاژانسە نێوخۆییەکانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی خێرای حیللە – بەغداد لە نێوان کۆستەرێک و ئۆتۆمبێلێکی سالۆن، 15 کەس بوونە قوربانی.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، لە ئەنجامی رووداوەکەدا 11 سەرنشین لە هەردوولا گیانیان لەدەستدا و 4ـی دیکەش برینداربوون.
ئەوەش هاتووە، راستەوخۆ دوای رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان و فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمی گیان لەدەستداوان و بریندارەکانیان گواستووەتەوە نەخۆشخانە.