لە ئەمریکا قەیرانی شیری منداڵان دروستبووە

لە ئەمریکا قەیرانی شیری منداڵان دروستبووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
لە ئەمریکا قەیرانی شیری منداڵان دروستبووە
0

لایک

کۆشکی سپی رایگەیاند، یەکەم گەشتیی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی شیر لە ئەوروپاوە بۆ ئەمریکا ئەنجامدراوە و لەم هەفتەیەدا دەگاتە ئەمریکا.

قەیرانی شیر ملیۆنان دایک و باوکی لە ئەمریکا تووشی نیگەرانی کردووە، بەهۆی ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رووبەڕووی کەمییەکی کەموێنەی شیر بووەتەوە.

کەمیی شیر لە ئەمریکا بەهۆی کاریگەرییەکانی رێکارەکانی کۆرۆنا دروستبوو، بەڵام قەیرانەکە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا قوڵتر بووەتەوە بەهۆی داخستنی کارگەی سەربە گروپی “ئاپوت” و کشاندنەوەی بەرهەمەکانی بەهۆی گومان لەوەی هۆکاربووە لە گیانلەدەستدانی دوو منداڵ.

بەهۆی دروستبوونی قەیرانی شیر جۆ بایدن بڕیاریدا بە دروستکردنی پردێکی ئاسمانی بۆ رزگاربوون لەو قەیرانە.