رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی، لە راپۆرتێکیدا سەبارەت بە هێرشەکانی رووسیا ئاماژەی بەوە داوە کە تاوەکو ئێستا هێرش کراوەتە سەر 72 ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستی.
بە پێی ئامارەکانی سیستمی بەدواداچوونی ھێرشەکانی سەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان له رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی، لە ئۆکراینا ھێرش کراوەتە سەر 72 ناوەندی تەندروستی و ئەم ھێرشانە گیانلەدەستانی 71 کەس و برینداربوونی 37 کەسی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رێكخراوهكه، 56 لهو ھێرشانە لە رێگەی چەکی قورس و 12-یان لە رێگەی چەکی کەسییهوە ئەنجامدراون و ھێرشەکانی دیکش لە جۆری دەستبەسەرداگرتن و تێکدەرانە بووە.
ئەوەش راگەیەندراوە کە ھێرشەکان تا ئێستا کاریگەری لەسەر باڵەخانەی 58 ناوەندی تەندروستی، 11 ئۆتۆمبێلی تەندروستی، ھەشت گواستنەوەی پێداویستیی پزیشکی و یەک عەمباری ھەڵگرتنی پێداویستیی پزیشکی ھەبووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی