پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی پێدانی بەنزین بە شوفێران، کارتی نیشتەجێبوون دەکاتە مەرجی سەرەکی جگە لە بەکارهێنانی بارکۆدی کۆبۆن.
لەوبارەیەوە عیماد دەهام، سەرۆکی دەستەی راوێژکاری پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەداوە کە راسپاردەیان ئاراستەی لقی کۆمپانیای گشتی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک کردووە و باسی لەوەش کرد کە بریارەکە هەردوو وێستگەی حکومی و تایبەت دەگرێتەوە.
ئامانج لە بڕیارەکە لادانی بارقورسییە لەسەر بەنزینخانەکان و نەهێشتنی قەرەباڵغییە، یەکێک لە بڕیارەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک ئەوەیە کە وێستگە حکومییەکان لە سەنتەری پارێزگا کرایە 24 کاتژمێر و لە قەزا و ناحییەکانیش تاوەکو کاتژمێر 7.