سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێم رایگەیاند، ئهمڕۆ لە شاری ھەولێر(ئەربیل) لە ژێر چاودێری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، کۆربەندی پیشەسازی لە پێناو رەخساندنی بازاڕ و ھەلیکار ئەنجامدەدرێت.
دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێم به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: ئهمڕۆ یهكشهممه 06-03-2022، لە ژێر چاودێری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆربەندێکی گەورە لە ژێر ناوی کۆربەندی پیشەسازی لە پێناو رەخساندنی بازاڕ و ھەلیکار ئەنجام دەدرێت، گفتوگۆ دەکرێت لە بارەی ئەو ھەنگاوانەی حکومەتی ھەرێم ناویەتی لە ماوەی رابردوو، لەگەڵ ئەوەی پێویستە ھەنگاو بنرێت لە ماوەی داھاتوو لە بواری پیشەسازی بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و ھەلیکار، بۆیە لە ماوەی رابردوو ھەنگاوی زۆر باشمان ناوە و بە دەیان مۆڵەتی پڕۆژەی پیشەسازیمان داوە و بە ھەزاران ھەلیکارمان دابین کردووە، ھاوکات ئێستا ناوچەی پیشەسازی دروست دەکرێن و پاراستنی بەرھەمی ناوخۆیی کاری لەسەر دەکەین، کە کاری نوێی پیشەسازی دەکرێت لە بواری پترۆ کیمیاوی و چەندین ھەنگاوی دیکە لە کۆربەندی سبەی باس دەکرێت.
دکتۆر محەمەد شوکری راشیگهیاندووه: کۆمەڵێک ناوچەی پیشەسازی لە ھەرێم دروست دەکرێت کە 12 ناوچەیە و 18 ھەزار ھەلیکاریشمان رەخساندووە، ئێستاش بۆ پڕۆژەکان ھەلیکار بۆ کرێکاری ناوخۆیی پێویستە 75% بێت و نزیکە لە ھەندێک کارگە دەگاتە 100%، چونکە پێویستە کرێکار لە پڕۆژەکان ناوخۆیی بن.