لەمیانی یاخیبوون و شەڕ و پێكدادان لە گرتووخانەیەكی ئیكوادۆر، 43 بەندكراو كوژران و زیاتر لە 100ـی دیكەش هەڵاتن.
بەیانی دوێنێ، یاخیبوون لە گرتووخانەی بالاڤیستا لە شاری سانتۆ دۆمینگۆ دەستی پێكرد و لەمیانی شەڕ و پێكدادانەكاندا ژمارەیەكی زۆر بەندكراو كوژران و هەڵاتن.
نووسینگەی داواكاری گشتیی ئیكوادۆر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند، تا ئێستا 43 حاڵەتی كوژران روویداوە، لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن. لەماوەی كۆتایی یاخیبوونەكەدا دەركەوت كە زیاتر لە 100 بەندكراو دیارنەماون.
پاتریسیۆ كاستیلۆ، وەزیری ناوخۆی ئیكوادۆر ئاماژەی بەوەكرد، لە ئەنجامی رێوشوێنەكانی هێزە ئەمنییەكان رێگری كراوە لە هەڵاتنی 112 بەندكراو و دەست بە هەڵمەت كراوە بۆ دەستگیركردنەوەی ئەوانەی هەڵاتوون.
كاستیلۆ ئەوەشی خستەڕوو كە یاخیبوونی ناو گرتووخانەكە بەتەواوی كۆنترۆڵ كراوە و لە ئەنجامی پشكنینی گشتگیردا لەنێو قاوشەكانی گرتووخانەكەدا، دەست بەسەر چەک و چەقۆدا گیراوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا