فڕۆكهیهكی فریاكهوتنی ئهمریكا لە ویلایەتی نیڤادا لە رۆژئاوای وڵاتهكه کەوتە خوارەوە و گشت سەرنشینەکان کە ژمارەیان 5 کەس بوو گیانیان لهدهستدا.
فڕۆکەکە ئێوارەی رۆژی هەینی لە دەرەوەی شارۆچکەی ستادگوچ لە نزیک سنوورەکانی نیڤادا لەگەڵ کالیفۆرنیا لە رادار ون بووە و دواتریش كهوتنهخوارهوهی پشتڕاستكراوهتهوه.
هێزی ئاسمانی ئهمریكا لە بەیاننامەکەدا باسی لهوهكردوه، “ئێمە دڵتەنگ بووین کە پشتڕاستکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەمان وەرگرتووە کە هیچ کام لەو پێنج کەسەی کە له فڕۆكهكهدا بوون له ژیاندا نهماون”.
بەپێی بەیاننامەکە، جگە لە فڕۆکەوانەکە، فڕۆکەکە پەرستار و پزیشکی فریاگوزاری و نەخۆشێک و ئەندامێکی خێزانی نەخۆشەکەی لەخۆگرتووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی