شەوی رابردوو، داعش هێرشی کردەسەر ماڵی هاووڵاتییەک لە جەلەولا و چوار ئەندامی خێزانەکەیان کوشتووە.
ئەو هاونیشتمانییەی هێرشی کراوەتەسەر ماڵی ناوی (عەدنان عوسمان)ـە، چەکدارەکان کاتژمێر 10:00ـی شەو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و خۆی، کوڕێکی و دوو کچیان کوشتووە.
لەمیانی هێرشەکەدا، چەکدارانی داعش نیشانشکێن و هاوەنییان بەکارهێناوە، هاوکات چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای لیوای 154ـی سوپای عێراق لە نزیک گوندی ئیسڵاح و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
چەدارانی داعش سوودیان لە چڕیی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە وەرگرتووە کە عێراق و باشووری هەرێمی گرتووەتەوە. هەر شەوی دووشەممە، لە سنووری کەرکووک، چەکداری داعش هێرشیان کردەسەر جووتیاران و بەهۆیەوە شەش کەس کوژران.