ئەمشەو پێنجشەممە، به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان چه‌ند ئۆتۆمبێلێک له سنووری ئاكرێ، 14 كه‌س بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، كاتژمێر 08:00ـی شەو رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان 3 ئۆتۆمبێل له سنووری ئاكرێ روویدا.
رووداوه‌كه له دووڕیانی ناحیەی دینارته له سنووری شارۆچكه‌ی ئاكرێ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی ته‌كسی و ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت روویدا و له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ش 14 كه‌س بریندار بوون.


