بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایگهیاند، نیوهڕۆی ئهمڕۆ ههینی لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی تانجەرۆ چوار كەس گیانیان لەدەستدا.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی (122) رایگهیاند، رووداوێكی هاتووچۆ لهنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب لە نزیک چەمی تانجەرۆ له سلێمانی روویداوه و بههۆیهوه چوار كهس كه سەرنشینی ناو پیكابەكە بوون گیانیان لەدەستداوە.
جێی باسە، تائێستا ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرا نەکراوە.
