لەمیانی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ تۆمەتبارێک، کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی شەهید دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەمیانی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ تۆمەتبارێک، کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی شەهید دەکرێت

لەمیانی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ تۆمەتبارێک، کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی شەهید دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
لەمیانی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ تۆمەتبارێک، کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی شەهید دەکرێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی ئاسایش لەگەڵ تۆمەتبارێک کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، کارمەندێکی ئاسایش شەهید دەبێت.

رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-06-2022 لە سلێمانی روویداوە. ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “لە هەوڵێکی هێزەکانماندا بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی (ن،م،ح) کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، هێزەکانمان بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی بە فەرمانی بەڕێز دادوەر، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی لە گەڕەکی (شێخ عەباس) لە شاری سلێمانی تۆمەتبار رووبەڕووی هێزەکانمان دەبێتەوە و لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش شەهید دەکات”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، ئەو کارمەندەی کە گیانی لەدەستداوە ناوی (کۆمیسەر / تێبین جەمال عەزیز)ـە و دوای رووداوەکە “تۆمەتبار دەستگیردەکرێت و رووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە”.