لەمیانی تەقەی چەکدارانی پەکەکە پێشمەرگەیەک برینداربوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەمیانی تەقەی چەکدارانی پەکەکە پێشمەرگەیەک برینداربوو

لەمیانی تەقەی چەکدارانی پەکەکە پێشمەرگەیەک برینداربوو

لەمیانی تەقەی چەکدارانی پەکەکە لە نزیک دەروازەی سنووری پێشخابوور، کە دەکەوێتە سنوورەکانی نێوان هەرێمی کودرساتنی عێراق و سووریا، پێشمەرگەیەک برینداربوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لەمیانی تەقەی چەکدارانی پەکەکە پێشمەرگەیەک برینداربوو
0

لایک

لەمیانی تەقەی چەکدارانی پەکەکە لە نزیک دەروازەی سنووری پێشخابوور، کە دەکەوێتە سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و سووریا، پێشمەرگەیەک برینداربوو.

بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەک کە قسەی بۆ میدی ناوخۆیەکان کردبوو، شەوی رابردوو کاتژمێر 10:45، سێ چەکداری پەکەکە ویستوویانە لە نزیک دەروازەی پێشخابوور سەنگەرەکانی پێشمەرگە ببەزێنن و بێنە ناو سنوورەکانی هەرێم.

راشیگەیاند، دوای ئەوەی چەکدارەکان لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە رێگریان لێکراوە بێنە ناو سنووری هەرێم، تەقەیان کردووە و لە ئەنجامی شەڕی نێوان هەردوولادا پێشمەرگەیەک بریندار بووە.