فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان رایگەیاند، لەمساڵدا 67 ڕۆژنامەنووس و کارمەندی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە سەرانسەری جیهان کوژراون. بەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو، رێژەی کوشتنی رۆژنامەنووسان سی لە سەد زیادیکردوە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان لە راپۆرتێکدا ئاماری ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بڵاوکردوە، لە ساڵی 2022 کوژراون و دەستگیرکراون، بە پێی راپۆرتەکە، بە تەنها لە ئەمساڵدا 67 رۆژنامەنووس کوژراون، لەکاتێکدا لە ساڵی رابردوودا 47 رۆژنامەنووس کوژران.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان هۆکارەکەی، شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ئاژاوەکان لە هایتی و بەرزبوونەوەی توندوتیژیی لەلایەن گروپە تاوانکارییەکان لە مەکسیک بوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا 375 رۆژنامەنووس بەهۆی ئەنجامدانی کارەکانیانەوە لە زینداندان. لە راپۆرتەکەی ساڵی رابردوودا دەستگیرکردنی 365 رۆژنامەنووس تۆمارکرابوون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی