بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان رایگەیاند، لەماوەی 6 مانگی رابردوودا 999 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە و زیاتر لە 132 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە.
لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەداوە کە لە بەرواری 1ـی کانوونی دووەمی 2022ـەوە تاوەکو 20ـی 6ـی 2022، 132.729 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە و هەر لەو ماوەیەشدا 999 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن دەستگیرکراوە.
هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە682 کەس لەلایەن دادگاوە سزادراون و 45 کەسی دیکەش بە دەستەبەری ئازادکراون. هەروەها 282 شیت دەرمانی پزیشکی هۆشبەر و 136پاکەت دەستیان بەسەرداگیراوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “و 136(سەدو سی و شەش) پاکەت دەستیان بەسەرداگیراوە، جگە لەوەش، 1.230.450( هەزار و دوسەد و سی کیلۆ و چوارسەد و پەنجا گرام) ماددەی هۆشبەر، 22.886 (بیست و دو هەزار و هەشت سەد و هەشتا و شەش)شیت حەبی هۆشبەر، 1.001(هەزار و یەک) دانە شروب، 1.280(هەزار و دوسەد و هەشتا) دەرزی هۆشبەر کەیسەکانیان یەکلایی کراوەتەوە و لەناوبراون”.
شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “لەماوەی شەش مانگی رابردودا دەستگیراوە بەسەر 4.450(چوار هەزار و چوارسەد و پەنجا)دۆلاری ئەمریکی ساختە”.
لەکۆتاییدا هۆشداری دراوە ئەو کەسانەی کە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان دەکەن و هاتووە، “هۆشداری دەدەینە ئەو کەسانەی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەهۆشبەرەکانن دوربکەونەوە لەو کارە قێزەونە و چارەنوسی خۆیان بپارێزن لە ئەنجامدا دەستگیردەکرێن و ڕێکاری یاساییان لەبەرمبەر دەگرینەبەر”.