بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزین لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 274 بەنزیخانە سزادراون، تاکو کوالێتی بەنزینەکەیان چاک دەکەن بە داخراویی دەمێننەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لەمبارەیەوە ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە 274 بەنزینخانە سزادراون، سزای هەر بەنزینخانەیەک 500 هەزار دینار تاکو 2 ملیۆن دینارە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە پارێزگای هەولێر 167 بەنزینخانە، دهۆک 49 بەنزینخانە، سلێمانی و هەڵەبجە 58 بەنزینخانە سزادراون.
جێی باسە، لە ئامارەکە هاتووە کە تاکو ئێستا بڕی سزاکان نزیکەی 300 ملیۆن دینارە.