بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی (24) کاتژمێری رابردودا (700) منداڵ بەهۆی سکچون و رشانەوەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانیان کردووە.
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەگەڵ دەستپێكردنی وەزری نوێی خوێندن سكچوون و ڕشانەوە و پەتای وەرزی لەنێو منداڵان زیادی كردووە.
هاوکات، د. پشدەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەی رەشیدی دەڵێت، رێژەی هێنانی منداڵی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکەیان رووی لەزیادبون كردوە و لە( 24) كاتژمێری رابردودا (700) منداڵ سەردانی نەخۆشخانەکەمانی کردووە و داوا لەهاووڵاتیان دەكەین پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەكان بن.
راشیگەیاند، لەو (700) منداڵە، (137) منداڵ خەوێندراون و زۆرینەی ئەو منداڵانەی داخڵكراون لەبەشی فریاكەوتن بون و بەشێكیان لە بەشی منداڵانی تازە لەدایكبوو بوون.