دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 03:45 خولەک، نرخی دۆلار بەرامبەر دیاری عێراق گەیشتە ئاستیکی نزم و بەراورد بە دوێنێ سێشەممە هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی بڕی 8000 دیناری عێراقی لە نرخەکەی دابەزی.
بەگوێرەی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕی دراو لە هەولێر(ئەربیل)، دوێنێ سێشەممە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 160 هەزار دینار بەرزبووەوە و ئەمڕۆ هەمان بڕی دراو بە 152 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ماوەی دوو هەفتەیە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و لە 148 هەزار دینارەوە بەرزبووەوە بۆ 160هەزار دینار.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، چەندین جار بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوەیداوە لەبارەی ئەوەی نرخی فەرمی دۆلار جێگیرە و هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و نایەت، و بەرزبوونەوەکەش کاتییە.