بەپێی ئامارێک لەماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا نزیكه‌ی دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل)یان كردووە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر بڵاویکردەوە، له‌ماوه‌ی ده مانگی رابردووی ئه‌مساڵ، دوو ملیۆن و 468 هه‌زار و 138 گه‌شتیار سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێریان كردوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، له‌و ژماره‌یه‌دا 445 هه‌زار و 85 گه‌شتیاریان بیانی بوون.
بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و ئامارانه له نێوان (2022/1/1 تاوه‌كو 2022/10/31) تۆماركراوه و پێشبینی ده‌كرێت تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ، رێژه‌ی گه‌شتیاران زیاتر به‌رزببێته‌وه.