زانایانی ئوستڕاڵی کونە رەشێکی زەبەلاحیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت لەماوەی چرکەیەکدا رووبەرێکی فراوانی وەک زەوی قوتبدات و لەناوی ببات، ئەمە لە کاتێکدایە لەماوەی 9 ملیار ساڵی رابردوودا یەکەم کونی رەشە کە لەو ماوە کەمە بتوانێت رووبەرێکی فراوان قوتبدات.
لەو بارەیەوە ئاژانسی فڕین و بۆشاییگەری نیشتمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە کە کونە رەشەکە یەکێکە لە دۆزینەوە نوێکان. لەبارەی کونی رەشەوە ناسا دەڵێت ناوچەیەکی خاوەن پەستان و هێزی راکێشانە بە شێوەیەک کە رووناکیش ناتوانێت خۆی لێ دەرباز بکات و هەموو شتێک بۆ نێو خۆی و چەقی خۆی رادەکێشێت.
ئەو کۆمەڵە رووناکییەی کە لە چواردەوری کونە رەشەکەدا هەیە، هێندەی 7 هەزار جار لە رووناکی دەرووبەری گالاکسی کاکێشان رووناکتر و درەوشاوەترە.
ئاماژە بەوەش دراوە کە بەهۆی هێزی رووناکییەوە بۆشاییگەران و ئارەزوومەندانی فەلەکناسیش دەتوانن بە ئامێری کوالیتی بەرز روانگەی بکەن.