لەماوەی کەمتر لە سەد ساڵدا نیوەی سەهۆڵبەندانەکانی چیاکانی ئاڵپ لە سویسرا تواونەتەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • لەماوەی کەمتر لە سەد ساڵدا نیوەی سەهۆڵبەندانەکانی چیاکانی ئاڵپ لە سویسرا تواونەتەوە

لەماوەی کەمتر لە سەد ساڵدا نیوەی سەهۆڵبەندانەکانی چیاکانی ئاڵپ لە سویسرا تواونەتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لەماوەی کەمتر لە سەد ساڵدا نیوەی سەهۆڵبەندانەکانی چیاکانی ئاڵپ لە سویسرا تواونەتەوە
0

لایک

ماڵپەڕی پەیمانگای تەکنەلۆژیای فیدڕاڵیی زیوریخ رایگەیاند، کۆی گشتی قەبارەی سەهۆڵبەندانەکانی چیاکانی ئاڵپ لە سویسرا، لە ساڵی 1931ـەوە بۆ ئێستا بۆ نیوە تواوەتەوە و ئەمەش لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە خێرا بووەتەوە.

لەو توێژینەوەی کە لە ماڵپەڕی پەیمانگای تەکنەلۆژیای فیدڕاڵیی زیوریخ بڵاو کراوەتەوە، لەرێگەی بەرواوورد کردنی وێنە کۆن و نوێکانەوە لێکۆڵینەوە بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ساڵی 1931ـەوە تاکو 2016 لەسەر سەهۆڵبەندانەکانی چیاکانی ئاڵپ روویانداوە، ئەنجامدراوە.

لە توێژینەوەکەدا، ئەوە خراوەتەڕوو کە لەو ماویەدا نزیکەی هەزار و 400 لە سەهۆڵبەندانەکانی چیاکانی ئاڵپ نیوەی کۆی گشتیی قەبارەکەی لەدەستداوە.


تەنها لە ماوەی شەش ساڵدا سەدا 12ـی سەهۆڵبەندانەکان تواونەتەوە


لە توێژینەوەکەدا سەرنج بۆ ئەوە راکێشراوە کە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا توانەوەی سەهۆڵبەندانەکانی خێراترکردووە و ئاماژە بەوە کراوە کە تەنها لە ساڵی 2010وە تاکو ساڵی 2016 سەدا 12ـی سەهۆڵبەندانەکان تواونەتەوە.


دانیێل فاینۆتتی، کە یەکێکە لە توێژەرانی توێژینەوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان خێرابووە و وتی، “لە نزیکەوە چاودێریکردنی توانەوەکان و پێوانەکردنی قەبارەی مێژووییان زۆر گرنگە. لەم رێگەوە دەتوانین لە گۆڕانکارییەکانی سەهۆڵبەندانەکان تێبگەین”.