وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، خواست لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێل بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بەشێوەیەک لەماوەی یەک هەفتەدا 2 هەزار و 528 ئۆتۆمبێلی نوێ لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە.
هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە کە لە هەولێر(ئەربیل) هەزار و 850، لە سلێمانی 449 و لە دهۆکیش 179 ئۆتۆمبێل تۆمارکراوە.
لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاندبوو کە مانگانە زیاتر لە 10 هەزار ئۆتۆمبێل تۆمار دەکرێت، شایەنی باسە پێکدادان و رووداوی ئۆتۆمبێل بەڕێژەیەکی بەرچاو بووە و ژمارەی کۆی گشتی ئۆتۆمبێل لە ملیۆنێک نزیک بووەتەوە.
لەبارەی رووداوی هاتووچۆوە عەمید ئەسعەد مەلا کەریم، بەڕێوەبەری بەشی ئامار ئاماژەی بەوەکردووە کە ساڵی رابردوو 4 هەزار و 120 رووداوی ئۆتۆمبیل روویداوە.