لەماوەی ساڵێکدا 30 تیرۆریست لە باکووری بەغداد کوژراون
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەماوەی ساڵێکدا 30 تیرۆریست لە باکووری بەغداد کوژراون

لەماوەی ساڵێکدا 30 تیرۆریست لە باکووری بەغداد کوژراون

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاند، لەمیانی ئەمساڵدا، 30 تیرۆریست لە باکووری بەغداد کوژراون".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لەماوەی ساڵێکدا 30 تیرۆریست لە باکووری بەغداد کوژراون
0

لایک

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاند، لەمیانی ئەمساڵدا، 30 تیرۆریست لە باکووری بەغداد کوژراون”.

فەریق روکن ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە قەزای تارمییە باکووری بەغداد و بەردەوامە و ئاماژەی بەوەدا کە لەمیانی ئەمساڵدا 30 تیرۆریست لە ناوچەکە کوژراون.

ناوبراو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە رەوشی ئەمنی قەزای تارمییە سەقامگیرە و ئاشکراشی کرد کە ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکان بۆسەر تیرۆریستان لە ناوچەکە بەردەوامە.

قەزای تارمییە یەکێکە لەو قەزایانەی کە لە باکووری بەغداد لە رووی ئەمنییەوە ھەڕەشە و مەترسییە بۆسەر ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، وەک فەرماندە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی رایانگەیاندووە، شانە نووستووەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی دەورووبەری قەزاکە خۆیان حەشارداوە.