میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دادگای ره‌سافه‌ی شاری به‌غداد لێكۆڵینه‌وه‌ی له تاوانێكی بێ وێنە كرد، ئه‌ویش ده‌ستدرێژی سێكسی كوڕێک بوو بۆ سه‌ر باوكی.
هاوکات دادوه‌ری دادگای ره‌سافه راسته‌وخۆ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ كوڕه‌كه ده‌ركرد دوای سه‌لمێنرا كه كوڕه‌كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كوڕه‌كه هه‌ڵساوه به پێدانی ده‌رمانی بێهۆشكه‌ر به باوكی و دواتریش ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ری.
شایەنی باسە بەپێی زانیاری میدیا عێراقییەکان، هۆكاری ئەم رووداوە قێزەونە بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه باوكه‌كه چه‌ند جارێک ره‌تی كردبووه‌وه كوڕه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه بكات كه خۆشی ده‌وێت، ئه‌مه وای له كوڕه‌كه‌ی كردووه به‌مشێوه‌یه تۆڵه له باوكی بكاته‌وه.