“لەسەرجەم فڕۆکەخانەکان 100 دۆلار بە 132 هەزار دەدرێتە هاووڵاتیان”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “لەسەرجەم فڕۆکەخانەکان 100 دۆلار بە 132 هەزار دەدرێتە هاووڵاتیان”

“لەسەرجەم فڕۆکەخانەکان 100 دۆلار بە 132 هەزار دەدرێتە هاووڵاتیان”

شوبات 17, 2023 17:28
“لەسەرجەم فڕۆکەخانەکان 100 دۆلار بە 132 هەزار دەدرێتە هاووڵاتیان”
0

لایک

باسم عەوادی وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لەئەمڕۆوە لەسەرجەم فرۆشگەکانی فڕۆکەخانەکانی سەر بە هێڵی ئاسمانی عێراق 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەدرێتە گەشتیاران.

باسم عەوادی لەپەیامێکدا بڵاویکردەوە، وەک پابەندبون بەو بەڵێنەی حکومەت کە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی بکات، هەروەها لەچوارچێووەی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی سەرۆکوەزیران لەکۆبوونەوەی ژمارە حەوتی پەیوەست بە جێبەجێکردنی بەهای نوێی دۆلار بەرامبەر بەدینار، بەمەبەستی کارئاسانی و چارەسەری هەر بەربەستێک کە ڕێگری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە بکات، هەوڵەکانیان دەستیپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کارێکی راستەوخۆ و جددی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاڵوگۆڕی تکتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق کراوە، لە ئەمڕۆشەوە دۆلار بەنرخی فەرمی لە سەرجەم فرۆشگاکانی هێڵی ئاسمانی عێراق دەفرۆشرێت، بەجۆرێک 100 دۆلار بە 132 هەزار دیناری عێراقی دەدرێتە ئەو کەسانەی گەشت دەکەن.

بەپێی بڕیاری حکومەتی عێراق، هەرکەسێک لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە گەشت بۆ وڵاتانی دەرەوە جگە لە ئێران و لوبنان بکات، بڕی حەوت هەزار دۆلاری بەنرخی فەرمی پێدەدرێت، هەروەها بۆ عەمرەکارانیش بڕی سێ هەزار و 500 دۆلار بەنرخی فەرمی دیاریکراوە.

En az 10 karakter gerekli