لەداهاتویەکی نزیکدا نرخی مۆبایلە زیرەکەکان لە هەرێم دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت ئەوەش بەهۆی بڕیارێکی گومرگی هەرێم.
لە بڕیارێکی نوێدا بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم رێژەی گومرگی سەر مۆبایلە زیرەکەکانی لە %10ەوە بۆ %5 دابەزاند.
مستەفا عەبدولرەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردەکارانی کوردستان رایگەیاند، ئەو بڕیارە کاریگەری ئەرێنیی لەسەر دابەزینی نرخی موبایلە زیرەکەکان دەبێت.
ناوبراو پێشبینیکردووە لە داهاتویەکی نزیکدا نرخی موبایل لە هەرێمى کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.