لەتیف رەشید و سوودانی پێشوازی لە مێلۆنی دەكەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەتیف رەشید و سوودانی پێشوازی لە مێلۆنی دەكەن

لەتیف رەشید و سوودانی پێشوازی لە مێلۆنی دەكەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
لەتیف رەشید و سوودانی پێشوازی لە مێلۆنی دەكەن
0

لایک

جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغداد و لەلایەن سەرۆككۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێكرا و بڕیارە سەردانی هەرێم بكات.

سەرۆكایەتیكۆماری عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لەتیف رەشید، سەرۆکیکۆمار لە نووسینگەی خۆی لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازی لە جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، کرد”.

لای خۆشیەوە، نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە هاوتا ئیتاڵییەكەی كردووە و دوای كۆبوونەوەكەش رایگەیاندووە، عێراق سود لە ئەزموونی کۆمپانیا ئیتاڵییەکان وەردەگرێت و ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئیتاڵییەکانیش لەعێراق کاردەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەغداد و رۆما کاردەکەن بۆ ئەوەی لەبوارەکانی وەبەرهێنان، هاوکاری سەربازی، ئابووری و چەندین بواری دیکەش هەماهەنگی نێوانیان بەهێزتر بکەن.

لای خۆشیەوە، جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا وتی، “بەبێ عێراقێکی بەهێز، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشەسەندو نابێت. بۆیە سەردانەکەمان بۆ عێراق دەستپێكی بەهێز دەبێت لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەهێزبونی عێراقیش لە قازانجی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق زۆر هەنگاوی لەپێناوی سەقامگیریی و ئارامی ناوە، لەبواری وەبەرهێنانیشدا کۆمپانیاکانی ئیتاڵیا هاوکارن لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق و لەبوارەکانی کلتورییشدا زیاتر هاوکاری یەکتر دەبین، چونکە ئێمە پەیوەندییەکانی بەهێز و شارستانییەتی هاوبەشمان هەیە.