لەتیف رەشید پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامدا

لەتیف رەشید پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامدا

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق،پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەنجامدا .

حوزه‌یران 6, 2023 10:51
لەتیف رەشید پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامدا
0

لایک

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، “سەرۆککۆمار  گەرمترین پیرۆزبایی خۆی بۆ هاوتا تورکییەکەی دەربڕی بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری تورکیا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە جێبەجێکردنی کارەکانی و بەردەوامی  خۆشگوزەرانی بۆ گەلی تورکیا”.

لەتیف رەشید جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی بونیادنەرانەی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دراوسێ بکەن.

لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغآن سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆککۆماری عێراق  دەربڕی بۆ دەستپێشخەرییەکەی لە پەیوەندیکردن و ناردنی بروسکەی پیرۆزبایی، هەروەها هیوای بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ هەردوو وڵات خواست.

En az 10 karakter gerekli