ئه‌مڕۆ چوارشەممە، سه‌رۆکكۆماری عێراق له‌په‌یامێكدا هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، پشتیوانی له رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بانكی ناوه‌ندی ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار.
د. عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید، سه‌رۆکكۆماری عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، “پاڵپشتی رێوشوێنەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بانکی ناوەندی دەکەین بۆ بەرزکردنەوەی به‌های دینار، بەهۆی ئەنجامە ئەرێنییەکانی لەسەر ئاستی ژیان و بەرزبوونەوەی بەهای پێگه‌ی دراوی نیشتمانی”.
سه‌رۆکكۆمار راشیگه‌یاندووه، جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، پێویسته درێژه به رێوشوێنەکانی چاکسازی ئابووری بۆ کەرتەکانی بەرهەمهێنان و پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بدرێت، بەمەبەستی گەیشتن بە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی.
دوێنێ سێشه‌ممه ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراقی پەسەندکرد بۆ هەموارکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار کە بەرامبەرە بە هەزار و 300 دینار بۆ یەک دۆلار، واتا 100 دۆلار 130 هه‌زار دینار.