لەتیف رەشید و محەمەد شیاع سوودانی تاوتوێی پێکهێنانی حکومەت دەکەن

لەتیف رەشید و محەمەد شیاع سوودانی تاوتوێی پێکهێنانی حکومەت دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
لەتیف رەشید و محەمەد شیاع سوودانی تاوتوێی پێکهێنانی حکومەت دەکەن
0

لایک

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو کرد و لە میانی دیادەکەشیاندا باسیان لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “محەمەد شیاع سوودانی پیرۆزبایی لە لەتیف رەشید کردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆککۆماری عێراق و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواستووە”.

بەگوێرەی بەیاننامەکەش، “سەرۆککۆمار سوپاس و پێزانینی بۆ سوودانی دووپاتکردووەتەوە و لە بەرامبەردا پیرۆزبایی لێکردووە لە ئەرکە پێسپێردراوەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواستووە”.

ئەوەش هاتووە، “لەمیانی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی یەکڕیزی لەپێناو نیشتمان و هاوکارییەکان کردووەتەوە و تاوتوێی دۆخی عێراق بە گشتی بۆ زیاتر خزمەتگەیاندن بە گەلەکەی کراوە”.