به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق، سه‌رۆکكۆماری سووریا نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی له‌تیف ره‌شید ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ـی تشرینی یەکەمی 2022، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆکكۆماری سووریا، نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی ئاڕاسته‌ی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆکكۆماری عێراق كرد به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌تیف ره‌شید له كۆشكی سه‌لام پێشوازی له باڵیۆزی سووریا له عێراق كردووه و ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی گه‌یاندووه.
سه‌رۆکكۆماری سووریا لە نامەکەیدا جه‌ختی له‌سه‌ر زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و به‌غدادی كردووه‌ته‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات.
هه‌روه‌ها له‌تیف ره‌شید، پێشوازی له‌و داوایه‌ی سه‌رۆکكۆماری سووریا كردووه و ئاماده‌یی عێراقی نیشانداوه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.