لەتیف رەشید: ئابووریی عێراق بەهێزە

لەتیف رەشید: ئابووریی عێراق بەهێزە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
لەتیف رەشید: ئابووریی عێراق بەهێزە
0

لایک

لەتیف رەشید سەرۆككۆمار دەڵێت، عێراق ئابوورییەكی بەهێزی هەیە و دەتوانێت پڕۆژە جێبەجێبكات.

ئەمڕۆ سێشەممە لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق، لە شوێنی مانەوەی لە شەرەم شێخی میسر پێشوازیكردووە لە جەیمس كریڤەرلی وەزیری بەریتانیا بۆ كاروباری دەرەوە، وەک نووسینگەی میدیایی سەرۆككۆمار ئاشكرایكردووە و دەڵێت، “پەیوەندیی دۆستانە و هاریكاریی نێوان عێراق و بەریتانیا و چۆنێتیی بەهێزكردنیان تاوتوێكراون”.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سەرۆككۆمار باسی لە ئاڵنگارییە ئابوورییەكانی گەلی عێراق لە سەردەمی شەڕی دژ بە تیرۆریستان كردووە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە “ئێستا عێراق لە دۆخێكی ئابووریی بەهێزدایە، بە جۆرێک دەتوانێت پڕۆژە بۆ خزمەتكردنی رۆڵەكانی جێبەجێبكات”.

لەتیف رەشید ئاماژەی بۆ مەترسییەكانی گۆڕانی ئاووهەوا كردووە و رایگەیاندووە، “گۆڕانی ئاووهەوا كاریگەریی لەسەر تەواوی مرۆڤایەتی هەیە، بەڵام عێراق زۆرترین زیانی بەركەوتووە”.

نووسینگەی میدیایی سەرۆككۆمار راشیگەیاندووە، جەیمس كریڤەرلی وەزیری بەریتانیا بۆ كاروباری دەرەوە بە پێویستی زانیوە پەیوەندییەكانی عێراق و بەریتانیا فراوانبكرێن، بە تایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی گۆڕانی ئاووهەوا و پاراستنی ژینگەدا.