وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، رایدەگەیەنێت؛ رۆژى 25ى ئەم مانگە، یەکەم رۆژى وەرگرتنى گەنمى جوتیارانە.
لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەى جوتیارانى هەرێمى کردووە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، دواى گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی (25/5/2022) وەک یەکەم رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا.
داواش لە جوتیاران دەکات، لەو ڕێکەوتەوە گەنمی بەرهەم هاتویان رادەستی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بکەن.