لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە پردێکی هەولێر 3 کەس بوونە قوربانی
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە پردێکی هەولێر 3 کەس بوونە قوربانی

لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە پردێکی هەولێر 3 کەس بوونە قوربانی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە پردێکی هەولێر 3 کەس بوونە قوربانی
0

لایک

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە پردی بنەسڵاوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.

دەقی بڵاوکراوەکەی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر:

تکایە بەهیلاکی وخەواڵویی و بێئاگایی لێخوڕین مەکەن

کاتژمێر 3:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر پردی رێگای بنەسڵاوەی کۆن، ئۆتۆمبێلێکی هیۆندای تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی وبێئاگایی لەپردەکە کەوتە خوارەوە، وەکەوتنە خوارەوەکەی بەدووریەکی یەکجار زۆر بوو لەپردەکە، بەداخەوە لەدەرەنجامی رووداوەکە 1 کەس گیانی لەدەستدا و 2 کەسی تریش بەسەختی زامداربوون، زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە. وە ئەوەی جێگای تێڕامان بوو لەپشکنینی شوێنی رووداوەکە ئەوەبوو، کە بەهیچ شێوەیەک شوێنەواری برێککردن نەبوو ،ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە هیچ هەولێک بۆکەمکردنەوەی خێرایی نەبووە.