وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی رایگەیاند کە لەئێستادا، ھەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراقدا بوونیان ھەیە.
لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق زۆر کەمبووەتەوە و گوتوویەتی: “لەئێستادا، ھەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراقدا بوونیان ھەیە کە زۆربەیان ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقین”.
باسی لەوەش کردووە کە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەنێوان چوار بۆ پێنج مەفرەزە لە عێراق بڵاوبوونەتەوە.
گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان جەختیشی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، زنجیرەیەک رێوشوێنی گرنگی بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوور گرتووەتەبەر.