پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێن.
كه‌ریم علیاوی، پەرلەمانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، به مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی و سیاسی به‌ڕێوه‌چووه.
علیاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوایكردووه، هێزه سیاسییه‌كان دووباره كار بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كانیان له ئه‌ندامانی لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه به‌تاڵه‌كان بكه‌ن و كه‌سی گونجاو بۆ ئه‌و پۆستانه دیاری بكه‌ن.
ئەو پەرلەمانتارە جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كان به‌سه‌ر لێژنه‌كانی په‌رله‌ماندا دابه‌شده‌كرێن، دواتر كار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک و جێگر و بڕیارده‌ری لێژنه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و “ئه‌م بابه‌ته‌ش پێویستی به كۆده‌نگی و رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه”.