ئەمڕۆ پێنجشەممە، لێژنەی کەشناسی عێراقی رایگەیاند، سبەی دەبێتە دەستپێکی تۆز و خۆڵێکی زۆر کە بۆماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی دەبێت.
لێژنەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “کەش و هەوای سەرانسەری وڵات لە سبەی (هەینی)ـەوە تۆزاوی دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام ئاڕاستەی با لە باکوور(هەرێم) و رۆژئاوا دەبێتە هۆی هەڵدانی تۆزێکی سووک لە ناوەڕاست و باشووری عێراق”.
ئەوەش هاتووە، “پێشبینی دەکرێت رۆژی شەممە، کەش و هەوای ناوەڕاست و باشووری عێراق کەمێک هێور ببێتەوە، لەگەڵ بوونی هەور و تۆزێکی سووک، کەچی لە بەشی باکوور خۆڵبارین بەردەوامی دەبێت”.