بڕیاروایە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ بگاتە هەولێر (ئەربیل).
بە پێی هەواڵێکی سۆمەرییە، ئەعرەجی سەرۆکی لێژنەکە دەبێت و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی 13-ی ئەم مانگە، دەگەنە هەولێر (ئەربیل).
رۆژی 13-ی ئەم مانگە بە 12 مووشەکی بالیستی هێرش کرایە سەر هەولێر و سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی خستە ئەستۆ.