ماڵپەری فەرمی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری کێشە و گرفتە (یاسایی، کارگێڕى، هونه‌ری)یەکانى گەڕەکەکانی (تەعجیل، عەرەب، خانەقا) پێكهێنرا.
لەبڵاوکراوەیەکدا پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ئاماژەی بە کێشە و گرفتە (یاسایی، کارگێڕى، هونه‌ری)یەکانى گەڕەکەکانی (تەعجیل، عەرەب، خانەقا) داوە و تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ چوارشەمە 2022.8.31، بەسەرپەرشتی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەناوچەى بەفرزۆن و چاره‌سه‌ری کێشە و گرفتەکانى گەڕەکەکانی (تەعجیل، عەرەب، خانەقا) ئەنجامدرا”.
هاوکات لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، “لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە هیمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ئەندامانى لیژنەى بەفرزۆن ئامادەى بوون، تیشک خرایەسەر کێشە و گرفتەکانى ناوچەی بەفرزۆن بەتایبەتى گەڕەکەکانی (تەعجیل، عەرەب، خانەقا)، لەو بارەیەشەوە گفتوگۆ لەبارەى ڕێکخستنەوەى ئەم ناوچانە بەشێواز و دیزاینێکی سەردەمیانە کرا، تاکو هەولێرى پایتەخت لە داهاتوویەکی نزیکدا ببرێتە قۆناغێکی دیکە ئاوەدانکردنەوە، پەیوەست بەم بابەتەش كۆمه‌لێك پرسی دیکەى په‌یوه‌ندار به‌ئیستیملاككردنی خانووەکانی ئەوگەڕەکانە و كێشه هونەرى و کارگێرى و یاساییەکانی تاوتوێ‌کران”.
لەلایەکی دیکەوە ئاماژە بەوەدراوە کە لەتەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و شوێنانه جگە لەداروخان خه‌ریكه به شێوه‌یەکی نایاسایی کەسانێک سوودیان لێوەردەگیرێت، بۆیه په‌له‌كردن له دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌سه‌رییەکان پێویستە و دەبێت له ماوه‌یەکى دیاریكراودا پلانی گونجاویان بۆ دیاری بكرێت”.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، دوای گفتوگۆیەکی تێر‌و تەسەل لەلایەن ئامادەبووانى کۆبوونەوە، بریاردرا بەپێکهێنانى لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری پارێزگار و ئه‌ندامیه‌تی لایه‌نه پهوهندارهكان، بۆ ئەوەى له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا سەرجەم چاره‌سه‌رییەکانى ئەو گەڕەکانە لەڕووى (یاسایی، کارگێڕى، هونه‌ری) لەڕاپۆرتێکدا دیارى بکەن”.