لیڤەرپوول توانی به ڕیمۆنتادا له ڤیاڕیال بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • لیڤەرپوول توانی به ڕیمۆنتادا له ڤیاڕیال بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی

لیڤەرپوول توانی به ڕیمۆنتادا له ڤیاڕیال بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەورووپا ناسراو بە (Europa League)، یانەی ڤیاڕیال-ی ئیسپانی و لیڤەرپوول-ی ئینگلیزی لە یاریگای لا سیرامیکا رووبەڕووی یەک بوونەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
لیڤەرپوول توانی به ڕیمۆنتادا له ڤیاڕیال بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی
0

لایک

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەورووپا ناسراو بە (Europa League)، یانەی ڤیاڕیال-ی ئیسپانی و لیڤەرپوول-ی ئینگلیزی لە یاریگای لا سیرامیکا رووبەڕووی یەک بوونەوە.

یانەی خاوەن یاریگا، ڤیاڕیال هەر لە خولەکی سێی دەستپێکی یارییەکە لە رێگەی یاریزان بۆلایی دیا پێشکەوت. چەند خولەکێک بەر لە تەواوبوونی نیوەی یەکەم (لە خولەکی ٤١) ڤیاڕیال گۆڵی دووەمی لە رێگەی یاریزانی فەڕەنسی، فرانسیس کۆکلین تۆمار کرد و ئەنجامی یارییەکەی لە نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ٢-سفر لە بەرەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە کاتێکدا لە یاری چووندا لیڤەرپوول بە ئەنجامی ٢-سفر بردنەوەی تۆمار کردبوو، لە نیوەی دووەم ریتمی یارییەکە گۆڕا و هەردوو یانەکە هەوڵی پێشکەوتنیان دا.

لە خولەکی ٦٢ی نیوەی دووەمی یارییەکەدا یاریزان فابینیۆ ئەنجامی یارییەکەی لە بەرژەوەندی لیڤەرپوول بۆ ٢-١ گۆڕی. چەند خولەکێک دواتر (لە خولەکی ٦٧) یانە ئینگلیزییەکە لەرێگەی یاریزان لویس دیاز وەڵامی دوو گۆڵەکەی ڤیاڕیال-ی دایەوە و ئەنجامەکەی بۆ ٢-٢ یەکسان کردەوە.

لە خولەکی ٧٤یشدا یاریزان سادیۆ مانی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ لیڤەرپوول تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٢ لە بەرژەوەندی لیڤەرپوول کۆتایی پێهات.

بەم شێوەیەش یانە ئینگیزییەکە  توانی به ڕیمۆنتادا له ڤیاڕیال بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.