یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بەهۆی رووداوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ کە لە پاریس ـی پایتەختی فەڕەنسا ئەنجامدرابوو، رایگەیاند، “پێویستە حکومەتی فەڕەنسا داوای لێبوردن بکات”.
ئەمە دوای ئەوە دێت کە حکومەتی فەڕەنسا ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی ئەو یانەیە دەستگیرکرد بەتۆمەتی بلیتی ساختە کە ژمارەکەی 30 بۆ 40 هەزار راگەیەندرابوو.
لەو بارەیەوە تۆم ڤێرنەر، سەرۆکی یانەی لیڤەرپول داوای کردبوو واز لە قسەکانی خۆی بهێنێت و داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانە ئینگلیزییەکە بکات.
لەلایەکی دیکەوە بیلی هوجان، بەڕێوەبەری کارگێری لیڤەرپول لەمیانی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە ئەوان بەردەوام دەبن لە چاودێری کردنی بابەتەکە و سەرجەم دۆکۆمێنتەکان رەوانەی دادگا دەکەن بۆ بەدەستگەیشتنی مافەکانی خۆیان.
لەمیانی بەڕێوەچوونی یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگ لە نێوان ریال مەدرید و لیڤورپول، یارییەکە نزیکەی نیو کاتژمێر دواکەوت بەهۆی هەبوونی بلیتی ساختە. لە یارییەکەدا یانەی ریالمەدرید ـی ئیسپانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بیبەرامبەر توانی چواردەهەمین جامی ئو پاڵەوانێتییە بەرز بکاتەوە.