لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئەمریکا: هاتووم بۆ بردنەوەی نازناو لەگەڵ بارسێلۆنا
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئەمریکا: هاتووم بۆ بردنەوەی نازناو لەگەڵ بارسێلۆنا

لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئەمریکا: هاتووم بۆ بردنەوەی نازناو لەگەڵ بارسێلۆنا

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، یاریزانی نوێی بارسێلۆنا گەیشتە ئەمریکا و لەمیانی یەکەم لێدوانیدا رایگەیاند، "هاتووم بۆ بردنەوەی نازناوەکان هاوکاری بارسێلۆنا بکەم"

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئەمریکا: هاتووم بۆ بردنەوەی نازناو لەگەڵ بارسێلۆنا
0

لایک

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، یاریزانی نوێی بارسێلۆنا گەیشتە ئەمریکا و لەمیانی یەکەم لێدوانیدا رایگەیاند، “هاتووم بۆ بردنەوەی نازناوەکان هاوکاری بارسێلۆنا بکەم”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لیڤاندۆڤسکی بۆ پەیوەندیکردن بە مەشقەکانی یانەکە گەیشتە شاری میامی ئەمریکا، لەلایەن خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکەوە پێشوازیی لێکرا و دوای ئەوەش یاریزانانی یانەکە بەخێرهاتنی یاریزانەکەیان کرد.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پێشووی یانەی بایرن میونشن بۆ کەناڵی بارسێلۆنا قسەیکرد و رایگەیاند، “لە کۆتاییدا هاتم بۆ ئێرە، دڵخۆشم بە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆناوە، رۆژەکانی کۆتایی زۆر درێژ بوون، بەڵام لە کۆتاییدا گرێبەستەکە کرا، من لێرەم بۆ ئەوەی بۆ بردنەوەی نازناوەکان هاوکاری بارسێلۆنا بکەم”.

ئەستێرە پۆڵەندییەکە ئاماژەی بە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ داو وتی، “ئەمە قۆناغێکی نوێی ژیانی منە، بەڵام من هەمیشە بردنەوەم دەوێت، نەک تەنیا لە یارییەکاندا، بەڵکو بردنەوەی نازناوەکانیش”.

لە درێژەی وتەکانیدا بەمشێویە جەختی لە خواستەکانی بۆ بەدەستهێنانی نازناو کرد، “بۆیە هاتووم بۆ بارسێلۆنا، چونکە من کەسێکم هەمیشە دەمەوێت براوەبم و نازناو بەدەستبهێنم، کە لە راستیدا ئەمە لەگەڵ چاڤی دەکرێت، ئەو زۆرباش بارسێلۆنا دەناسێت و یاریزانێکی سەرسوڕهێنەر بوو، تیپەکە داهاتوویەکی گەورەی هەیە و منیش دەمەوێت بەشێک بم لەوە.

ئامانجی گەورەم هەیە، ئێمە ژمارەیەک یاریزانی بەتوانامان هەیە و بەیەکەوە دەتوانین کاری گەورە بکەین، قسەم لەگەڵ چاڤی کردووە و لە سەرەتاوە بیرۆکەکانیم دەزانی، بۆیە بڕیاردانم بۆ پەیوەندیکردن بە یانەکەوە ئاسان بوو”.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، دوای 8 ساڵ یارییکردن ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی بەجێهێشت و بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆ وەک گۆڕانکاری لە یانەکەوە پەیوەندیی بە بارسێلۆناوە کرد و مووچەی ساڵانەشی 9 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.