لیوا تەحسین خەفاجی: داعش تواناکانی لەدەستداوە و ناتوانێت هیچ ناوچەیەک کۆنتڕۆڵ بکات

لیوا تەحسین خەفاجی: داعش تواناکانی لەدەستداوە و ناتوانێت هیچ ناوچەیەک کۆنتڕۆڵ بکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
لیوا تەحسین خەفاجی: داعش تواناکانی لەدەستداوە و ناتوانێت هیچ ناوچەیەک کۆنتڕۆڵ بکات
0

لایک

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، ئەمساڵ 150 سەرکردەی داعش کوژراون، بۆیە رێکخراوەکە تواناکانی لەدەستداوە.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی دیکە کاردەکات بۆ لەناوبردنی پاشماوە و شانە نووستووەکانی داعش.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “ئێستا داعش تواناکانی لەدەستداوە و ناتوانێت هیچ ناوچەیەک کۆنتڕۆڵ بکات ئەوەش بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی سەریان و وەشاندنی بەردەوامی گورزی ئاسمانی. ‌هێزی ئاسمانی عێراقی تۆکمەیە و بەهۆی بۆردومانەکانەوە تەنیا ئەمساڵ 150 سەرکردەی داعشمان کوشتووە.

خەفاجی ئاماژە بەوەشدەکات، سێ هۆکار هەن وایان کردووە داعش لە عێراق بە تەواوی لاواز ببێت.
یەکەمیان: کۆنتڕۆڵکردنی سنووری نێوان عێراق و سووریایە بە چەندین کامێرا کە بەردەوام چاودێری دەکرێت و داعش ناتوانێت دزە بکات.
دووەمیان: هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە.
سێیەمیان: هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری سووریا.

بەمهۆیەوە ئێستا داعش لاواز بووە و توانای کۆنتڕۆڵکردنی هیچ ناوچەیەکی نییە و سنووری عێراق و سووریاش سەلامەتە.