دوای 12 کامپینی پڕ رکابەری لەگەڵ ریشی سوناکی، گەورە سەرمایەداری بە رەچەڵەک هیندی، لیز ترەس بە سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا هەڵبژێردرا.
دوای هەڵبژاردنی لیز ترەس بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، “جێگەی شانازییە کە وەکو سەرۆکی پارتی پارێزگارانی یەکگرتوو هەڵبژێردرام. دەمەوێ سوپاسی لێژنەی 1922 بکەم کە یەکێک لە درێژترین چاوپێکەوتنی دەرفەتی کاری رەخساند”.
لیز ترەس بە 81 هەزارو 326 دەنگی ئەندامانی پارتی پارێزگاران هەڵبژێردرا کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەبێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.
لیز ترەس لەمیانی پێدانی بەڵێنەکانیدا وتی، “پلانێکی گەورە جێبەجێدەکەم. بۆ ئەوەی باجەکان کەمبنەوە و ئابووریشمان گەشەبکات. کار لەسەر قەیرانی وزە دەکەم و کێشەی پسوولەی وزەی خەڵک چارەسەردەکەم. کار لەسەر کێشە درێژخایەنەکەشمان کە بریتییە لە دابینکردنی وزە”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا