“لوبنان بە خراپترین قەیراندا تێپەڕ دەبێت”

“لوبنان بە خراپترین قەیراندا تێپەڕ دەبێت”

سارۆژ کومار ژیھا، بەڕێوەبەری رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی بانکی جیھانی، ، رایگەیاند لوبنان لە مێژوویدا بە سەختترین قەیرانی ئابووری تێدەپەڕێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
“لوبنان بە خراپترین قەیراندا تێپەڕ دەبێت”
0

لایک

سارۆژ کومار ژیھا، بەڕێوەبەری رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی بانکی جیھانی، ، رایگەیاند لوبنان لە مێژوویدا بە سەختترین قەیرانی ئابووری تێدەپەڕێت.

نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە کۆشکی حکوومەت لە بەیروت-ی پایتەخت سەرۆکایەتی ئەو کۆبوونەوەی کرد کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان، بانکی جیھانی و یەکێتی ئەورووپاوە سەرپەرشتی دەکرا.

سارۆژ کومار ژیھا، لە میانی گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەکە رایگەیاند “لوبنان لە مێژوویدا چەندین قەیرانی بەخۆوە بینیوە بەڵام ئەم قەیرانەیان خراپترینیانە و یەکێکە لە خراپترین سێ قەیرانی جیھانی”.

ژیھا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئابووری لوبنان لە ساڵی ٢٠٢١دا گرژبوونەوەیەکی بە رێژەی سەدا ٦٠ بەخۆوە بینیوە.

وتیشی “لە ئەگەری پێشنەکەوتنی ئەو پرۆگرامە چاکسازییەی کە پێشتر بە سەرپەرشتی میقاتی راگەیەندرابوو بەو شێوەیەی کە ئامانجێتی، ئەوە رێگە بۆ گەورەترین گرژبوونەوە، زیادبوونی قەیرانی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەکاتەوە”.

بەرپرسەکەی بانکی جیھانی، جەختی لەوە کردەوە کە پرۆگرامی دارایی لوبنان، رێکخستنەوەی قەرزەکان، سێکتەری بانکی و سستەمی دەستەبەری کۆمەڵایەتی پێویستی بە پلانێکی چاکسازیی نوێیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سەعادە شامی، جێگری سەرۆکی حکومەتی لبنان، مایەپووچ بوونی وڵاتەکەی و بانکی ناوەندی لبنانی راگەیاند.