لوبنان هەلێک دەخاتە بەردەم گەشتیارە عێراقییەکان: ڤیزا و 3 مانگ مانەوە لە لوبنان بە خۆرایی

لوبنان هەلێک دەخاتە بەردەم گەشتیارە عێراقییەکان: ڤیزا و 3 مانگ مانەوە لە لوبنان بە خۆرایی

گەشتیار دەتوانێک داوایەک پێشکەش بکات و 3 مانگ لە وڵاتەکە بمێنێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
لوبنان هەلێک دەخاتە بەردەم گەشتیارە عێراقییەکان: ڤیزا و 3 مانگ مانەوە لە لوبنان بە خۆرایی
0

لایک

حکومەتی لوبنان رایگەیاند، لەمەودوا گەشتیارانی عێراقی دەتوانن بە ڤیزای خۆڕایی و بەبێ مەرجی هەڵگرتنی بڕێک پارە، سەردانی لوبنان بکەن و بۆ ماوەی سێ مانگ لە لوبنان بمێننەوە.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان، کە رۆژی شەممە 10-09-2022 بڵاوکراوەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بڕیاریدا ڤیزا بەبێ بەرامبەر بداتە گەشتیارانی عێراقی و مەرجی هەڵگرتنی بڕی دوو هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ ئەو گەشتیارانەی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە، کە سەردانی لوبنان دەکەن.

بەگوێرەی نوسراوەکە، لەمەودوا هەر گەشتیارێکی عێراقی سەردانی لوبنان دەکات مافی هەیە یەک مانگ لەو وڵاتە بمێنێتەوە.

هاوکات، گەشتیار دەتوانێت داوایەکیش پێشکێش بکات بۆ ئەوەی ماوەی مانەوەی لە لوبنان بۆ سێ مانگ درێژبکرێتەوە.