پۆلیسی پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ئاشكرای كرد كه 100 كه‌سیان له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه.
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە هەڵمەتێکدا لە چێشتخانەکان و ترافیكلایت و شوێنە گشتییەكان، لە ماوەی هەفتەیەکدا (100) سواڵکەریان دەستگیر كرد كە داوای ھاوکارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتییان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سەرجەم سواڵکەرەكان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان راگیران.