له‌گه‌ڕه‌كی سێتاقانی هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێک ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێک برینداربووه كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه بوه، تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی دیارنیه و هێزه ئه‌منیشه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه.
پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 6-6-2022 لە گەڕەکی سێتاقانی هەولێر ڤیدیۆی ئۆتۆمبێلێک لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە و، خەڵک لەبارەی رووداوەکە گوتیان کە “تەقینەوە بووە”.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە شوێنی رووداوەکە دەردەکەوێت کە زیان بەر ئۆتۆمبێلێک کەوتووە و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن.
تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکان لەبارەی ئەو رووداوە هیچ راگەیەندراوێکیان بڵاونەکردووەتەوە. پۆلیس و ئاسایشی هەولێر رایانگەیاند کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و دواتر زانیاری لەبارەی رووداوەکە بڵاودەکەنەوە.