پۆلیسی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئاشكرای كرد كه رێژه‌ی خۆكوشتن له وڵات به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و به شێوه‌یه‌كه كه ئه‌مساڵ هه‌موو رۆژێک دوو حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆمار كراوه.
عه‌مید غالب عه‌تییه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند: له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له ناوخۆی عێراق زیاتر له 200 حاڵه‌تی خۆكوشتن هه‌بووه.
راشیگه‌یاند: له حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتندا هه‌موو ته‌مه‌نێک هه‌یه، به‌ڵام زۆرینه‌یان ئه‌وانه‌ن كه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدان.
سه‌باره‌ت به هۆكاری په‌نابردن بۆ خۆكوشتن، عه‌مید غالب عه‌تییه رایگه‌یاند: خراپی باری دارایی و بێكاری و ئالووده‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر و خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی و توندوتیژی خێزانی زۆرترین هۆكاره‌كانی په‌نابردنن بۆ خۆكوشتن.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕێژه‌ی خۆكوشتن له ساڵی 2021 بریتی بوو له 772 حاڵه‌ت، واته به ڕێژه‌ی 100 حاڵه‌ت زیاتر بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2020 كه له‌و ساڵه‌دا 663 حاڵه‌تی خۆكوشتن هه‌بوو.
له ئاماره‌كه‌شدا هه‌روه‌ها هاتووه كه ئه‌وانه‌ی خۆیان كوشتووه به ڕێژه‌ی 36.6% ته‌مه‌نیان له خوار 20 ساڵه‌وه بووه.