له شاری سلێمانی په‌تای كۆلێرا بڵاوبووه‌ته‌وه و پارێزگاری شاره‌كه، داوای هاوكاری هه‌موو لایه‌ك و خۆپاراستنی هاووڵاتیان ده‌كات.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌م ره‌وشه‌ی لێره درووست بووه، مه‌ترسییه له‌سه‌ر ته‌ندرووستیی گشتیی.
تا ئێستا 10 حاڵه‌تی كۆلێرا له سلێمانی تۆمار كراون و ئه‌و 10 حاڵه‌ته له به‌غدا پشتڕاست كراونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها له تاقیگه‌كانی سلێمانی 56 حاڵه‌ت تۆمار كراون.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی واده‌كات كۆلێرا تێپه‌ڕێنین، هۆشیاری هاووڵاتیان و خۆپاراستنه.
وتیشی: داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین رووبه‌ڕووی ئه‌م ره‌وشه ته‌ندرووستییه ببینه‌وه، كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندرووستیی گشتیی و تاك.
هه‌روه‌ها وتی، داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، بودجه‌یه‌كی پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وشه ته‌رخان بكات.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ی ئاویان پیسه، پێویسته خۆیان ئه‌و ئاوانه بۆ خواردنه‌وه به‌كارنه‌هێنن. ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان داوه به لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌ت و ناحییه‌كان، رێككاری پێویست بگرنه به‌ر، ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رچاوه‌ی خواردنی پیسن دایان بخه‌ن.
د. سەباح هەورامیش رایگەیاند، لەسەر داوای حکومەتی عێراقی باری لەناکاومان راگەیاندوە و تیمێکیان رەوانەی سلێمانی کردوە بۆ روبەروبونەوەی نەخۆشییەکە.